[go: up one dir, main page]
More Web Proxy on the site http://driver.im/بۆ ناوەڕۆک بازبدە

پیرۆزە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

پیرۆزە
Scientific classification
Kingdom:
Phylum:
Class:
Order:
تۆرەمە: ھەڵۆیان
Family:
Subfamily:
Genus:
خێزان: پیرۆزە

Storr, 1784
Species:
جۆرە: پیرۆزە
Binomial name
Gypaetus barbatus

پیرۆزە، سوورەداڵ (بە ئینگلیزی: Bearded Vulture، بە فارسی: ھما) خێزانە باڵندەیەکە لە تیرەی داڵاشەکان لە تۆرەمەی ھەڵۆیان، کە ھاوشێوەی سیسارگە و لە کوێستانە بەرزەکانی ئەفریقا، باشووری ئەورووپا و ئاسیا دەژی.

ناوی زانستی ئەم باڵندەیە: Gypaetus barbatus، واتە: سیسارگی ڕیشدار.

پیرۆزە لە درێژایی ساڵدا لە شوێنێک دەمێنێتەوە و ھەر وەرزێک دوو ھێلکە دەکا. ئەم باڵندە وەک دیکەی داڵاشەکان کەلاکخۆرە، بەڵام زۆرتر مۆخی ئێسک دەخوا. ئەم باڵندە ئێسکە گەورەکان لە ئاسمانەوە فڕ دەداتە خوارێ تا بشکێ و لەت و کوت بێ؛ ھەندێ جار کیسەڵیش بەم شێوەیە دەخوا.

پیرۆزە وەک لە ناوی دیارە، بەوە بەناوبانگە کە گوایە لەسەر ھەر کەس بنیشێتەوە، بەختەوەری ڕووی تێ دەکا.[٢]

تایبەتمەندیی جەستەیی

[دەستکاری]

پیرۆزە ١٠٠ تا ١١٠ سم باڵایە، زۆرتر وەک ھەڵۆیەکی گەورە دەچێ تا وەک داڵاشێک. باڵی درێژ و تەسک و گۆشەدارە. کلکی درێژ و بۆری تۆخە، پشت و باڵی ڕەشی ئاماڵ بۆرە. سەری ئاماڵ زەردە. دەوری چاو و ئەستوورایی دەنووکی ڕەشە. چەن چڵەمووی ڕەش وەک ڕیش (ڕدێن) لەژێر چەنەی ھاتووە. بەرزگی نارنجی ئاماڵ زەردە و سینگی تەواو نارنجییە. بە باڕی سەر و ملی بۆرە. لە کێوی بەرز و دوورەدەست بە تەنیا دەژی. ھێلانە لە دەشکەوتی سەر ڕەوەزان ساز دەکا.[٣]

ناوەکانی تر

[دەستکاری]

بۆ ئەم باڵندە لە زمانی کوردیدا ئەم ناوانەش بەکار دێت:

  • داڵەسوورە، سوورەداڵ، سوورەواڵە

پێشانگا

[دەستکاری]

ئەمانەش ببینە

[دەستکاری]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ BirdLife International (2021). «Gypaetus barbatus». IUCN Red List of Threatened Species. 2021. IUCN: e.T22695174A154813652. doi:10.2305/IUCN.UK.2021-3.RLTS.T22695174A154813652.en. لە 19 November 2021 ھێنراوە. {{cite journal}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= (یارمەتی)
  2. ^ Set Cookies
  3. ^ فەرھەنگی باڵندە

سەرچاوەکان

[دەستکاری]